پری داگرتنی ئەپ
🖤shad · Fri Nov 13 2026 14:01:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو کچینە داکم خزمەکانم هەمووی بونە یەک دەڵێن بێلە زگەکی دی بکەی یەک مناڵم هەیە نۆ مانگە بەس داکم لێم نزیکە لەگەڵم بەخێوی دەکا بەس ماڵم کامل نییە یەک ژوورم هەیە لەناو حەوشە خانومان تەواو نەکردووە ئەڵێم ناا با خانوش تەواو بێت ئینجا ئەهێڵم بۆ مناڵی تر ان شاءاللە خوا بیدا ئەڵێن نا مەنح خراپە دوایی ناتبێ بەرای ئێوەش جارێ زوو نییە بۆ مناڵێکی تر بەڕای خۆم تا خانوم کامڵ نەبێت نەهێڵم چونکە زۆر زەحمەتە حەمام و مەتبەخ نزیکئ دوانزە مەترێک لێمەوە دوورە منداڵیش سەر شوشتنی دەوێ ئاو گەرمکردنی دەوێ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

soz🤱🏻 · Fri Nov 13 2026 14:44:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دانیشە کچێ ئەبی بە فلیم وتم لەوەیە مناڵی یەکەمی لەمەکتەب بێت وا تێی ئاڵاون. وەللە ڕێک ئەفەوتێی من ٢ مناڵم بەسەر یەکەوە بوە ژیانم فەوتا ئێستا خوا نەیان بڕێ یەکیان لە مەکتەبە یەکیان لە ڕەوزە ئەڵێ دوژمنی یەکن دایمە شەڕیانە واز لەوەش بێنە. چونکە بەپێ پێویست فریایاب نەدەکەوتم نازیان بەمێو خەریکیان بووم نەمەزانی فریای مناڵ بکەوم فریای ماڵ بکەوم فریای میوان. کورە پیاو وەللە پیاوەکەشم لێم ساردببۆوە ئەیوت ئەمە چیە تۆ لەئیش نابیەوە دەس بەخۆتا ناهێنی ئەڵێی قەرەجی ژنی خەڵک واجوانەو وایە. مرائاتی نەئەکردم بڵێ ٢مناڵی بەسەر یەکەوە بوە هیلاکە شەوان خەوی نیە بەخوا ٢ جار تۆرام لەوبەینەیا. ئێستاش وەرە من بکوژە مناڵ هەر حسابیشم بۆناکا ئێستا بمرم بەخەیاڵیان نایا چونکە نەمتوانیوە بەپێی پێویست نازیان بدەمێو بەخۆیان بکەم لە هیلاکی خۆم لێان توڕە ئەبومو کە شتێکیان ئەڕشت لێم ئەدان ئێستا هەر ڕەحمیشیان نیە بۆم. قەت. ئەو غەڵەتە نەکەی ئامان من هەرکەسێکم خۆشبوێ ئەو نەسیحەتەی ئەکەم مەگەر یەکێ دوژمنم بێت بڵێم بابەسەر یەکەوە بتبێ بەتەجروبەی خۆم مناڵ ئەبێ ببێ بە ٢ساڵ یان ٣ ساڵ ئینجا بهێڵی دوەمت ببێ
🖤shad: @soz🤱🏻 وەڵا راستە خوشکم من الحمداللە یارەمەتیشم دەدەن بەس هەر بەهیچ راناگەم ئاگام لەخۆم نمایە هیچ بەڕای خۆشم جارێ زووە
A🖤 · Fri Nov 13 2026 14:15:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چەن سالێ؟ سکی یەکەمت بە ئاسانی بوو؟
🖤shad: @A🖤 واتا چۆن بە ئاسانی بوو مەبەستت کاتی بونی؟
liyana · Fri Nov 13 2026 15:59:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم اگەر توانای مادیتان باشە اگەر خۆت تە حەموولت باشە لە گەڵ مناڵ.بێڵە...منیش دوای نۆ مانگ سکم کردە وە وا سوپاس بۆخوا مانگێکم ماوە مناڵم ببێت...بۆ بە خێوو کردنیش خوا ئاسانی اکات اینشاڵا
🖤shad: @liyana بەخوا ناڵێم خانوم تەواو کامڵ نییە واتا یەک ژوورم هەیە بۆ دانیشتن مەتبەخ و حەمامیش لێم دوورە کەمەک ساردم لەسەر وە دەرێم با تەواو بیت داکیشم ئەیوت ناا مناڵم نۆ مانگ لە سکت ئەبێت تا ئەوکاتە ان شاءاللە تەواو ئەبێت بەس بەخوا ناشکوری ناکەم هەزارجار الحمداللە بەس لەو مناڵەم نۆبەرەم هەموو سەرە مانگ لە دکتۆر بووم ڤایرۆسی ئیلتتهابم هەبوو لەخوێن. زۆر زۆر تەئسیری لەسەر مناڵەکەم کرد