پری داگرتنی ئەپ
gwllakam · Fri Nov 13 2026 16:11:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
السَّلَاْمُ ‌عَلَیْکُم‌ باشن خانمان ئەوانەی لەهەولێرن گەر زانیاریتان هەبێ وەسفی ئەو دوو دکتۆرەم لۆ بکەن دکتۆر ڕایدە ملا فتاح بڕادۆستی و دکتۆر سامیە عبدالکریم کامیان باشترە گەر خۆتان یان نزیکێکتان جووبێتنە لای
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (10)

shara · Fri Nov 13 2026 16:38:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
mn naxoshi samyam zor basha
gwllakam: @shara لەبۆ چ هاتووچۆی ئەو دەکەی خاتون گەر تۆزێ قسەم لۆ بکەی
shara · Fri Nov 13 2026 16:42:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بۆ چاودێری دوگیانی بۆ کێشەی تر باشتر هەیە
gwllakam: @shara چۆن یانی خاتون بەس بەڕوونی قسەم لۆ بکەی
shara · Fri Nov 13 2026 16:44:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من سکم هەیە کێشەی ترم نەبوە و دکتۆرەکی بە رەحمە و بەس نازانم تۆ بۆچی دەتەوێ بچی ؟
gwllakam: @shara منیش حملم هەیە الْحَمْدُ لِله جا ڕەقەمی تایبەتیت پێ دەدا لەبۆ حاڵەتی تەواری
shara · Fri Nov 13 2026 16:49:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نازانم بەس بروا ناکەم هیچ دکتۆرێک ڕەقەمی شەخسی نادات بەس کە تێل بکەی بۆ سکرتێرەکەی ئەو قسە لەگەڵ دکتۆرە دەکات من زۆر بەلامەوە باشە
gwllakam: @shara ئێ وایە یانی گەر پرسیارت هەبێ بە سکرتێرەکەی بڵێی بەتەلەفۆن جوابت ئەداتەوە ئەی لەبۆ حیلاج و فحس و شت هەرجارێکی دەچی چەندت پارە دەچێ
shara · Fri Nov 13 2026 16:54:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نا هەمووجار نایکات بەس عیلاجی گرانن کەمەک
gwllakam: @shara ئێ وایە ئەی سۆنارت لۆ دەکا هەمووجار توخوا گیانە دەتوانی بێیە تایبەت
shara · Fri Nov 13 2026 17:23:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەم لەوەتەی سکم هەبە هەموو جار پێی کردووم جا نازانم بەس مەوعیدی سەردانەوەی نزیک دانانێ .
gwllakam: @shara ئێستا سکت چەندە؟ چەند هەفتە جارەک دەڵێ وەرەوە لام
shara · Fri Nov 13 2026 17:25:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
٢١ هەفتەیە و مانگ و نیوێک دەڵێت جارێک وەرەوە
gwllakam: @shara واتا تا ئێستا چەند جار چوویتە لای
shara · Fri Nov 13 2026 18:40:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا خاتون من لەسەرەتای حەملەکەمەوە خوێن لەدەورەی منداڵەکەم بوو و دواتر ڕەبتم کرد و ئێستا کەمێک جێگیر بوومە بۆیە زۆر چوم و زۆریش دەترسم چونکە پێشتر سکێکم بە چوارمانگی لەبارچوو ئیتر جدیم لەسەردانەکان و زوو زوو دەچم حالەت بۆ حالەت جیاواز لەوانەیە تۆ پێویست نەکات هێندە زوو زوو بچی
gwllakam: @shara کە ئاوها زوو زووش دەچی هەموو جارەکان پارەی عیادەی وەرگرتۆتەوە
shara · Fri Nov 13 2026 20:39:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەگەر سەردانیەکەت یەک هەفتەی زیاتری پێبچێت وەردەگرێتەوە ئەم بەس یەک جار نەمدا چونکە لە نێوان دوو ڕۆژدا دووجار چووم دەنا هەموو جار داومە
gwllakam: @shara ئێ وایە سوپاست دەکەم
Narmen Zuber · Fri Nov 13 2026 22:20:09 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من هاتوچۆیی دکتورە سامیە دەکەم زۆر زیرەکە و باشیشە بەس گرانە فەحسو عیلاجی ڕەقەمی خۆشت پێی نادە بەس سکرتیر جەواب ئەدات ، انجا نازانم لەکاتی منداڵ بون ڕەقەم ئەدات یان نا ، بەس لەرووی باشی زۆر زیرەکە
gwllakam: @Narmen Zuber لەبەر چ هۆکارێک هاتوو چۆی دەکەی خاتوون
Narmen Zuber: @gwllakam واللە یەکەم سکمە انجا هەر ئەوا ئەچم تاوەکو منداڵبون بەس زەحمەتە بۆ مندڵی تر بچم ڕێک قوڵی بڕیم😂بەس زیرەکە بەباشیش بڵین مەخسدم کە ئەڵیم ناچم واتە گەر کیشەت نەبێ پیوست ناکە ئەوهەموو هاتوچۆیە
gwllakam: @Narmen Zuber لۆ هەر سەردانیەکت چەندی تێدەچی خاتون
Narmen Zuber: @gwllakam بۆ لەی دکتور 20هەزار سۆنار 20هەزار فەعسیش بەجارە 15 20 30هتد ،... عیلاجیش بەخوا جاریێک 80هەزار ڕۆیی انجا بەجاریک سعر دەگۆری
gwllakam: @Narmen Zuber واللە وایە ڕاستەکەی بەس تۆ ئێستا سکت چەند هەفتەیە بەچ شێوازێک هاتوچۆی دەکەی ئەی گەر پرسیارێکت لەدکتۆر هەبێ بەسکرتێری بڵێی جوابت ئەداتەوە؟
Narmen Zuber: @gwllakam هی من لەناو 39هەفتیەیە یەک شەم ئەچم دەرئەکەوی حەملیاتە یان بوونی خۆم،،، تەلەفۆنی بۆ ئەکەم بۆ سڕە دانانن ، بۆ جەواب دانەوەش گەر گرینگ بێت بەڵێ لەدکتور بۆت ئەپرسی کیشەی نابێت
gwllakam: @Narmen Zuber ئێ وایە یارب هەردووکتان سەلامەت بن ئەی تۆ کە مۆعیدێکت لۆ دادەنێ بەمەزبووتی لەکاتی خۆیدا دەچی یان تاخیرتری دەکەی جار جار
Narmen Zuber: @gwllakam قوربانتم دادە گوڵ امین اجمعین بەخوا یەک دووجار لەمەوحیدی خۆم تاخیر چویم بەس ڕاستیەکەی مەزبووتم ایهمالیم نەکردووە
gwllakam: @Narmen Zuber ئێ وایە خودا لۆت ئاسان بکات هەردووکتان سەلامەت بن یارب