پری داگرتنی ئەپ
melisa · Fri Nov 13 2026 21:53:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خانمە گولەکان بزر ببوم جا پرسیارێکم هەیە من دۆشاوی توو دەخۆم تا کەی بیخۆم سبەی ١٣م رۆژی حادەمە دەچمەوە دکتۆر بزانم هێلکەم چەندە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

H🐝 · Fri Nov 13 2026 21:55:53 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخێر هاتیەوە گورێ چاوم لە کۆمینت و شتان بوو دیار نەبووی ….. تەکەیوست هەیە دۆشاوی توو دەخۆی ؟؟
melisa: @H🐝 سەلامەتبی جەرگەکەم ئەرێوەلا تەکەویسم هەیە دۆشاوی تووی دەخۆم
Rozha · Fri Nov 13 2026 22:34:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تخوا گەر سوودی هەبوو بۆت دۆشاوەکە بۆمان دابنێ خێرت ئەگات ئینشاءاللە سوودی لێ ئەبینیت
melisa: @Rozha وەلا سبەی دەچم مانگەکەی دی بە دەرزی و حیلاجەوە ئەوجە هێلکەم ١٤ بوو سبەی دەچم سۆنەری دەکەمەوە بزانم بەو دۆشاوەی دەبتە چەند خەبەرت دەدەمەوە
Rozha: @melisa ئینشاءاللە دڵم خەمت نەبێت من هێلکەم بوو بە ١٦ سکم کرد دەرزی هێلکە تەقاندنی بۆ لێدام ئەوکات ئینشاءاللە هی تۆش زیادی کردووە جا من حەز ئەکەم سکم ببێت عادەم زۆر ناڕێکە جارێ نەچوومە بۆ دکتۆریش کچەکەم ٣ ساڵە مەنعیش ناکەم نابێتە سک
melisa: @Rozha ئەگەر حادەت نا رێکە بە ئەگەری زۆر تەکەویست هەیە ئیمن تەکەویسەکەم زۆر نیە مانگەکەی ئەولای ٣ رۆژم تاخیر کرد ٣ مانگ پێش ئێستا حەفتەکم تاخیر کرد ئەوکات نەمزانیبو تەکەویسم هەیە تەکەویس نایەلی هێلکەت گەورەبی لۆیە نابتە مندال برۆ دکتۆر سۆنەرەک بکە
Rozha: @melisa واللە من بە ١٥ ڕۆژ تاخیر ئەبوو بەس مانگی دە ٢٨ ڕۆژ بوو بۆم هات دوایی ٢/١١ دیسان بووم ١٨م ڕۆژی عادەم بوو سبەی ١٣م ڕۆژی عادەمە بەتەمابووم بچم بۆ دکتۆر بەس سبەی بۆم ناکرێت مەگەر چاوەڕێی سوڕێکی تر بکەم
melisa: @Rozha دەتانی ١٤م رۆژی حادەشت بچی ئەمن جارەکەی دی دکتۆر ١٥م رۆژی حادەی لۆ نوسیم بچمەوە
melisa: @Rozha بەس برۆ نەوەک تەکەویست هەبی
Rozha: @melisa ئینشاءالللە مادام وای لێ ئەکەم بەس ئەترسم کاتی هێلکە دابەزینم بڕوات
melisa: @Rozha نانا بڕۆ ناروا
نازه🦢 · Sat Nov 14 2026 06:30:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هي دكتؤر په پوله به /كجي خوشكم تو زؤر واس واسي ماراي شتيك به كار ديني
melisa: @نازه🦢 واس واس نیمە خوشکم بەس دەمویست بزانم تا کەی بیخۆم چونکە جارەکەی تر هەندێک وتیان تا ١٦می حادە بیخۆ
مەلەک · Sat Nov 14 2026 08:46:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەگەر ئیسفادەت لێی کرد پێمان بڵێوە گوڵەکەم
melisa: @مەلەک انشاللە گولەکەم خەمتان نەبی
مەلەک: @melisa ♥️👍🏻
daek · Sat Nov 14 2026 00:36:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
باشى جيانةكةم تةمةنت جةندة اسايى بيت؟
melisa: @daek ١٨سالم گولەکەم
daek : @melisa تخوا وامزانى تةمةنت كةورة ترة وتم زور لةمن كةورةترة ايستا😁تةمةن دريز بيت جيانة منيش بيست سالم هةر دةلبيم مندالم
melisa: @daek هههه نانا تەمەنم گەورە نیە قسەم گەورەیە🙂😂😂 کجێ ئەرێوەلا هەردوکمان مندارین😂😂
daek : @melisa ههههه ارولله مندالين دةبينم باس لةمندالبون دةكةى لؤية وتم با تةمةنى بپرسم امنيش دوو مانك بوو بوبومة هةژدة سال مندالم بوو تامم لة هةژدة سالى خوم نةكرد هةر دةمكوت مندالم منداليشم بوة😂