سڵاو سوپاس بۆ هەمووتان لە پۆستەکەی ترم … زۆر موڕتاحین ئەمن و پیاوەکەشم هەزار جار شوکری خودامان کردیە گریان هەر دەبی کە بەبیرم دێتەوە بەس لە دکتۆر لە پارە لە سۆنەر لە ئەشیحە لە هیچ شتەک کەمتەرخەمیمان نەکرد هیچ درۆ نیە ئەگەر بڵێم تا ئێرە نزیکی دەفتەرەکمان چوبی ئەگەر لە ٢٨ هەفتەی بە قسەی دکتۆرەکەی دیکە حەمەلیاتم کردبایە ئێستا دەبوە داخ لە دڵم دەمگوت بەخۆم کوشتم بەس هەتا ئاخیر دەقە بەرگەم گرت هەتا ئاو لەبەرم ڕۆیشت هەتا رەحمم رەشبوو هەتا رەحمم تەقی هەتا ئەوەی گوتی یەک رۆژی دیکە راوەستین زگیشت دەتەقێنی بە لایەک جلک و بەرگی ئەشیای چ مارکە بە مارکە هەبوایە دەگەڕام چی گران و باشبوو کڕیم هەر ساتەک دەجوڵا بە حەسرەتی هاتنە دوونیای بووم پێش حەمەلیات دوعام دەکرد دەمگوت خودایە ئەمن بمرم بەس با منداڵەکانم و پیاوەکەم ساخ بن گۆتم خوایە روحی من ببە بەس منداڵەکەی ناو زگم هیچی لێنێت بەس خودا بەخۆی باشتر ئیشی خۆی دەزانی خوادەزانی چ خێرەکی گەورەی لە پشت بوو ئەوەندە هاتە سەر دوونیایە ئێستا زۆر خەمیمە دەڵێم سەرمای دەبی لەوێ ئەمن خۆم زۆر گەرم دادەپۆشت دەمگۆ با لەناو زگم سەرمای نەبی ئێستاش لەناو خاکەکی سارد و سڕ زۆر زەحمەتە بەس هەر چ خودا بینێری ئەمن شکورم بەخۆی دایە من و بەخۆشی لێی وەرگرتمەوە دیارە خودا ئەمن و پیاوەکەشمی زۆر خۆشویست کە بەو تەمەنە منداڵیەوە بەو نەوحە قورسە تاقی کردینەوە حەوت مانگ و نیو ئەگەر ئەمن ئازارم دەبینی ئەویش لەگەڵ من ماندوو بوو هەزار جار شکور ئەو بەرنامەی ڕەشدەکەمەوە ناتانم هیچیدیکە بێمەوە ناوی گەردنم ئازا بکەن گەردەنتان ئازاد بی
لە ئەپی پریدا بکەرەوە