پری داگرتنی ئەپ
gasha · Sat Nov 14 2026 21:07:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتونه‌ گوڵه‌كان چۆنن من منداڵه‌كه‌م له‌ ٣٢ هه‌فته‌یی له‌ دایكبوو ئێستا ته‌مه‌نی سێ مانگ و ٩ ڕۆژه‌ گڕو گاڵ ئه‌كات زۆر سه‌یرم ده‌كات و ده‌مناسێت به‌س پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ ئایا منداڵی پێش وه‌خته‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ منداڵی ئاسایی بۆ شت فێر بوون؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

ala · Sat Nov 14 2026 21:15:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم هۆکاری چیبو پێش وەختە بو بە سروشتی بوت نیشانەکانت چیبو خێرت ئەگات وەلامم بدەیتەوە
gasha: @ala له‌ خزمه‌تام گوڵه‌كه‌م من پێشتر دوو منداڵیترم له‌بارچو له‌ ١٨ هه‌فته‌و ١٦ هه‌فته‌ ملی ڕه‌حمم كورت بوو ئیتر له‌سه‌ر ئه‌م سكه‌ هه‌ڵبه‌ستنی ڕه‌حمم بۆ كرا له‌ ٢٩ هه‌فته‌یی سه‌راوم كون بوو ئه‌مه‌ش كاری خوا بوو ئیتر تا ٣٢ هه‌فته‌یی ڕۆشت به‌ درێژایی ڕۆژه‌كه‌ ژانم هه‌بوو چاك نه‌ده‌بووم كه‌ چومه‌ خه‌سته‌خانه‌ وتیان ئه‌بێت بمێنیته‌وه‌ ئیتر بۆ به‌یانی منداڵه‌كه‌م بوو به. ته‌بیعی
ala: @gasha الحمدللە کە سەلامەت دەرچون خوا بۆت بهیلیت دادەکەم
bahra · Sat Nov 14 2026 21:24:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من بە ٣٣ حەفتەی بوم ئیستا هیمن وا سالیکە تەمەنی سەبر سەبر خۆی ریک دەکاتەوە لەگەڵ تەمەنی سەرەتاکان تۆزەک تاخیرن بەس باش دەبیت جیاوازی نامینی لەگەڵ مندالی تر بەس جوان بەخیوی بکا و شیری باشی بدێ
gasha: @bahra خوای گه‌وره‌ لێت نه‌ستێنێت و ته‌مه‌ن درێژ و ساڵح بێت وه‌ڵا خوشكم هه‌موو كات خه‌ریكم هه‌موو كاتێكی خۆمم بۆ ئه‌و داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین شێوه‌ پێبگات
bahra: @gasha ئامین سەلامەت بی لەگەر بەبەکەی توش انشااللە خوشکی من
EMAN💚 · Sat Nov 14 2026 21:50:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ایمن بە28حەفتەیی بوە وا دەمانگە. بەس دەزانی بگریێ نازانی تەمەشات کات نازانی هیچ بکات زۆۆر خەمی پێدەخۆم
gasha: @EMAN💚 ئه‌ی نه‌تبردۆته‌ لای دكتۆر بزانه‌ چی ئه‌ڵێت انشاالله‌ هیچ نیه‌ به‌س بیبه‌ بۆ لای دكتۆر یاڕه‌بی خوای گه‌وره‌ لێت نه‌ستێنێت ته‌مه‌ن درێژ بێت به‌ له‌ش ساغی
EMAN💚: @gasha امین لەگەل تۆش .چێ جا جێ نمایە پێی نەکەم ، اخیر جار بڕدمە، کن دکتۆر همام .ایشاعەی سەری لۆگرت گۆتی چونکی زۆر زو لەدایک بوە بۆشایی لەسەری هەیە عیلاجی دایتێ. جابەتەمای خوا
پەمۆ · Sat Nov 14 2026 22:01:06 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دەڵێن منداڵە پێش وەختەکان جوانتر دەبنو زیرەک ترن لەمنداڵی تر دکتۆر وایگوت گوتی چونکە زووتر لەدایک دەبن زەینیان بەرەمبەر شتەکان خێراترە
gasha: @پەمۆ وه‌ڵا جا له‌وه‌ باشتر الحمدلله‌ به‌ته‌ما خوای گه‌وره‌ خوشكه‌كه‌م خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ یاڕه‌بی
hane🌸 · Sun Nov 15 2026 02:13:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش کچەکەم بە ٣١ هەفتە لە دایک بوو بەڵام دوای ساڵ دانی دەرکرد لە ساڵ و ٣مانگ پێی گرت ئیستا ساڵێک و ٨مانگە الحمدللە دەڵی گوڵە زۆربەی وشەکان دەزانێ خەریکە فێرە قسەکردن ئەبێت لە منداڵانی تەمەنی خۆی زیرەکترە ماشاءاللە نەخشە بێت لە وەی تۆش