پری داگرتنی ئەپ
خانم 🌸 · Sun Nov 15 2026 20:50:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خانمان کێ وەکو من مندالی دووسال و نیوی هەیە بۆ قسەکردنن چۆنن ئەوەی من لە هەمووشت تێدەگات بسقسەکردنی نیە تازە کەم کەم فێرە دەنگی گیانەوەرەکان بوو و جارجار وشە دەلێت و دووبارە ناکاتەوە ئەو مندالی وەکومنە تا ئێستا بردوتانە دکتۆربۆ ئەو حالەتە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

freshta · Sun Nov 15 2026 21:08:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلاهی نازانم کێشەی هەیە یان نا بەس هی من لە دو ساڵیەوە ماشااللە وازح قسە ئەکات بەس باوەڕیش ناکەم کێشەی هەبێت هەنێک مناڵ درەنگ فێری قسە ئەبن بەس زیاتر قسەی لەگەڵ بکە کەمێک تێکەڵی مناڵی بکە چۆن لەگەڵ گەورە قسە ئەکەی ئاوا قسەی لەگەڵ بکە
خانم 🌸: @freshta وللە زۆر قسەی لەگەل دەکەم شاشەم بە تەواوی لێ بڕییە زۆریش هەول لەگەلی دەدەم هەندێک قسە زوو وەردەگری دەلێتەوە بس دووبارە ناکاتەوە هەندێکیش هەر نالێت
freshta: @خانم 🌸جارێ لە وشە بچوکەکانەوە فێری بکەو بۆی بڵێرەوە دادەو دایەو بابەو مامەو نەمی و یەم یەم و ئەو شتانە ئنجا گیانەکەم کەسیش ئازای خۆی نیە مناڵ هەیە زو فێر ئەبێتو مناڵیش هەیە درەنگ
خانم 🌸: @freshta ئەو وشانە فێربوە ولا الحمدللە بس دەلێم نە وەک دواکەوتبێ لە قسەکردن
freshta: @خانم 🌸 نانا باشە ئەوانە فێر بوبێت انشاءاللە هەموی فێر ئەبێت وامزانی ئەڵێی هیچ هیچ نازانێت
خانم 🌸: @freshta ناوللە شتی باش فێربوە بس لە چاو هاوتەمەنەکانی خۆی هێشتا ماویەتی
پەمۆ · Mon Nov 16 2026 04:10:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هی منیش دووساڵو هەشت مانگە ڕستەی نازانی دروست کا بەس هەرچ وشەک برێم دووبارە دەکا اوڕۆژە دەگریا دەیگۆت (گۆیە) ئەمنیش تێنەگەیشتم گۆتم چت دەوێ لاقی بڵند کرد لەگەڵ گۆریەی کۆڵۆنەکەی بوو ‌😂😂بەس کور تاخیرتر قسەی دەکا لەکچ
خانم 🌸: @پەمۆ ههههه وللە ئەوەی من دەلێت پەپی بۆ پیلاو و گۆرە یاان ئەگەر بێ ئازاری هەبی دەلێ پەپی لێی تێدەگەم مخسدی چییە
الحمدالله · Sun Nov 15 2026 21:00:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هی من دووسال و دوو رۆژە کەم وشەدەرئ تیدەگەن بەس نازانی وەبرێ کجە یان کور ئەگەر کوربێ دەبێ زوو فیربێ ئەوەی من کجە مشکیلەی نیە درەنگ قسەبکا جونگە هەیە درەنگ فیردەبی
خانم 🌸: @الحمدالله*
خانم 🌸: @الحمدالله تەمەن درێژبێت یاربی ئەوەی منیش کچە زۆرشارەزایە هەموو شت دەزانێت و دەناستەوە بس قسەکردنەکەی نیەلەپێشە خۆی بۆلە بۆل دەکات بس قسەکردن نیە
banw 🩷🩷 · Sun Nov 15 2026 21:13:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وە اللە هیمنیش کە م کە م بو بە س دە رزی ڤیتامین Dم بو لە شیر کرد باشتربوو توش پرسیار لە سە یدە لیە کە
خانم 🌸: @banw 🩷🩷 فەحسی ڤیتامینم بۆی کردوە نەقسی نیەئەوەی تۆ فیتامینی چی بوو تایبەتە بە هی قسە کردن یان چی
مێرنا · Sun Nov 15 2026 22:12:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ڕێک ئەوەی من ئەوە ئێستا وردە وردە فێری دەبێت دوو ساڵ و هەشت مانگە تەقریبەن تازە فێری دایە و بابە و ئاو دەنگی گیانەوەران و ناوی خۆشم دەڵێ پێش ئەوەی قسەش بکات لە هەموو شت تێ ئەگەیشت ئەوەی پێم گوتبا بۆی دەهێنام بردم بۆ لای دکتۆریش شروبێکی بۆ نوسی بۆ ماوەی چوار مانگ پێی بدەم بەس دوو مانگ بەجدی پێم دا والله فەرقی کرد و وا کەوتۆتە قسەکردن ئێستاش شروبەکەی ماوە بەس تەمبەڵیم لێ. کردوە ڕۆژێ پێی ئەدەم دوان نایدەمێ
خانم 🌸: @مێرنا یاربی تەمەن درێژ بێت ان شاءالله باشتر فێردەبێت وللەئەوەی پێ دەلێم کوا بابە نازانێت ئیشارەتیش نادات بلێم فلان شتە بێنە هەندێک جار دەینی و هەندێک جار گوێی پێ نادات ڤس بۆ دەنگی گیانەوەر زۆر باش بوە و بۆ خواردن برسی بێی داوا دەکات
مێرنا: @خانم 🌸 والله خوشکم ئەوەی من سەرەتا بەس بە گریان شتەکەی داوا دەکرد هەر دەمگوت چت دەوێت ئاو یان بۆنموونە نان ئاوا جا دەچوو لای ئەو شوێنەی شتەکەی لێ بوو پێم دەدا گریانی نە دەما بردم بۆ لای دکتۆریش ئەویش هەڵیسەنگاند گوتی موشکیلەی نیە ئەها مەبەستی ئەوە بوو ئۆتیزم. و شتی وا گوتی یەک کێشەی نیە چونکە بانگی ئەکرد جواب ئەدایەوە لەوێ دەست کاری شتی ئەکرد ناوی دەهێنا ئەیوت وا مەکە رێک وازی لە شتەکە دێنا ئەوجار بۆماوەیش گوتی بۆی هەیە لای ماڵی بابم برام و وان وابوون دایکم ئەیوت چوار ساڵ بوە برام ئەوجار فێری قسە کردن بوو بۆ ڕۆیشتنیش هەر تەمبەڵ بونە جا رێک تا بەسەر پێش کەوت ساڵ و حەوت بۆ هەشت مانگی ئەچوو
خانم 🌸: @مێرنا وللە منیش ئێستا وایە شتێکی بۆی بۆی دەگری یان دەمبات بک شتەکە رێک وەکو تو باسی دەکەی وایە منیش ترساوم دەلێم نە وەک شتێکی هەبێ لە تیک توک هەر یەک و بەدلی خۆی پۆست لە سەر مندالان دەکەن خەلکی قەلەق دەکەن وللە ئەوەی من لە هەموو شت تێدەگات بلێم وا مەکە واز دەینی بلێم وەرە بچین دێت بس قسە کردنی نیە
مێرنا: @خانم 🌸 بزەبت خوشکم ئەمنیش شتم دەدیت رێک هەندێک شت لەوی دا هەبوو ئەو تەسەروفاتە وەختا بوو دڵم بتەقی بەخوای تا دکتۆرم پێ کرد دڵم ئیسراحەتی کرد الحمدللە ئێستاش زۆر هەستی پێ ئەکەم بەرەو پێش چوە حەز ئەکەی شروبەکەش و بۆ دا ئەنێم بۆ دڵنیای خۆشت دکتۆرێکی منداڵانی پێ بکە
خانم 🌸: @مێرنا دەستت خۆشبیت خوشکم بەخوا بێ پرسی دکتۆر ناوێرم هیچی پێ بدەم بس بۆم. بنێرە پرسیاردەکەم بزانم چۆن دەبێت
مێرنا: @خانم 🌸 ئەوەیە خوشکم والله ئیشێکی باش ئەکەی پرس بە دکتۆر بکە ئەوجار پێی بدە