پری داگرتنی ئەپ
خانم · Mon Nov 16 2026 18:00:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خاتوونەکان من حەملم هەیە ٢٥هەفتەیە ئەوە نزیکی هەفتەیک ئەبیت ئازارم زۆرە عیلاجم وەرگرتوە بەس هەر باشتر نەبووم چومە ولادەش وتی ویڵاشت لەخوارە بەس ریک مردوە لەگەل ژان شەوان هیچ هیچ خەوم نیە راست مردوە لەگەل ئازار کەس وابوە دوای باشتر بووبیت؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

Aryan · Mon Nov 16 2026 18:14:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمن وێڵاشم لە خواری بوو ئەلحمدولیلا بەسەر کەتەوە بەس ئەوها ئازارم زۆر زۆر بوو خینم دەدیت دەتگۆت پشتم دەبتە کەرت .. دەبی زۆر ئیسراحەت بکەی و مەنع بکەی و ئیشی قورس نەکەی خۆت ماندی نەکەی زۆر بەسەر قادرمە مەکەوە سەیارە و رێی دوور باش نییە ئەمن دکتۆر دەرزی و شاف و حەبی لۆ نووسیم وە زۆر لاقم بڵند دەکرد هەڵم دەواسی وە مامانەک بە داکمی گۆت بوو با بالیفەک بکاتە بن قونی رۆژی ٢٠ دەقە ئەوانەم هەمووی کرد لە خوای بەزیاد بی بە مانگەک بەسەر کەتەوە
خانم: @Aryan سلاو خاتوون گیان توش ئاوا ئازات زۆر بوو خوێنت هەبوو جوڵەی منداڵت کەم بوو؟
ئایندە خان · Mon Nov 16 2026 20:17:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوا منیش حاڵم نیە لەبەر ئازار جا من دانیشم ئێشێ لەگەڵی سەرم قرسە گوێشم هەر گزە گز ئەکات مێشکم ڕێک وژەی دێ بێ هێز بێ تاقەت کاتی وایە ئەڵێم ئێستا تەواو ئەبم منیش وێلاشم لە خوارەوە بوو دکتۆر وتی ئیسراحەت کە ئیتر ئێستا باشتر بوە من ڕێک ژانی عادەم هەبوو
خانم: @ئایندە خان باشە تۆش ئاوا ئازارت هەبوو خوێنت هەبوو؟