پری داگرتنی ئەپ
sidra · Tue Nov 17 2026 19:17:11 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو چۆنن باشن من ١١ مانگ پێش ئێستا بە عەمەلیات مناڵم بوو ئێستاش حەملم هەیە ١٩ هەفتەیە هەر لە ئێستاوە جێی عەمەلیاتەکەم کەمێ ئازاری هەیە و ئەخورێ وە ئەمەوێت ئەمەم بە تەبیعی بیت کێشەی نیە دوای عەمەلیات منال بە تەبیعی بیت یەکەم مناڵم تەبیعی بوو دووەم عەمەلیات بوو
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

shusha · Tue Nov 17 2026 19:41:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەتو هەردوژت دیوە خوشکم وەک ئامۆژگاریەک بۆ ئێمە کامیان باشترە منیش یەکەم مندالم بە تەبیعی بوە ئەگەر خوا بکاتە قسمەت دەمەوێ پاشی ٢ سالی دی بەتەبیعی بمبی ئەگەر هەر کاتەک مندالم بو بەرای تو زەرەر دەکەم ئەگەر هەردو شوێنم بکەمە تەقەل
sidra: @shusha ناوەڵا تەبیعی خۆشترە من بۆ عەمەلیاتە ناچار بوم گەرنا حەزم بە عەمەلیات نیە مناڵ بون هەردوکی بەئازارە بەس تەبیعی کە بەس مناڵەکە بوو ئازارت نامێنێ بەس بەخوا عەمەلیات مردنم بینی ڕێزم بۆ ئەوانەی عەمەلیاتیان کردوە لەوکاتە ئەمەت تخوا ئەو خەڵکە ئەقڵیان هەیە بە قەستی خۆیان ئەکەن ژێر عەمەلیات
shusha: @sidra وەاللە منیش حالەت تەوەرای بوم زۆر بە ژانیشەوە بوم بەس وێلاشی هات سەری نەهات انشاللە زۆرم حەز لێیە بە تەبیعی بمبێ بەس ئایە شوێنی هەستیارت وەک خۆی لێدێتەوە یان وەک سکەکە هەر برینە
sidra: @shusha وەڵا من تەقەڵم هەبوو تەقەڵی ناوەوەشم هەبوو چونکە یەکەم مناڵم ماشاءاللە قەڵەو بوو
sidra: @shusha من بۆ عەمەلیاتەکە ژانم نەدی چونکە زوو عەمەلیات کرام مناڵەکەم کیسێکی لەسەر سمتی بوو نەبوایە بە تەبیعی بیت چونکە ئەتەقی زۆر گەورە بوو
asmaa~🍇🩷 · Tue Nov 17 2026 20:24:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ماوەکەی زۆر کورتە زەحمەتە بە تبيعي بتبیت
sidra: @asmaa~🍇🩷 ئەی بابە قسەی خێر بکە خوشکم بەخوا هیچ حەزم لە عەمەلیات نیە
asmaa~🍇🩷: @sidra ئاخر زۆر زو سکت کردۆتەوە دکتۆر بە منی وت ئەبێ دوای ساڵ یان ساڵ و نیو سک بکەی ئینجا دەتوانی بە سروشتی بتبی
🌸A🌸 · Tue Nov 17 2026 22:45:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەوەی من نزیکی دوساڵیش تێپەڕیوە و حمل م بچوک بو هەر شوێنی عەمەلیاتم ئازاری ئەبێ جار جار
إخلاص · Tue Nov 17 2026 19:20:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا گیانە خۆی دکتۆر دەلێ ئەگەر دەتەوێ بەتەبیحی بتبی دوای حەمەلیات دەبێ٢ سالی بەین بێ لەبەر ئەوەی دوربێ نەوەک لە کاتی ژان و قەوەت حەمەلیەتەکە هەلبوەشێتەوە بەرای من ناتوانی زۆر زەحمەت دەبی لۆت ئاگاداری خۆت بە هەولبدە نەهێلی سەرمات بێ
sidra: @إخلاص ئاخر مناڵم بە تەبیعیش بوە وە دکتۆرەکەشم وتی هەوڵ دەین بە تەبیعی بیت بەس دوو هەفتە لەمەوبەر سۆنەرم کرد وتی دانیشتووە تا کاتی بون خۆی چاک بکات نامکاتەوە عەمەلیات
sidra: @إخلاص ڕاستە منیش وام بیستووە بەس من جارێ بچوکیشە ١٩ هەفتەیە مانگی ٣و ٤ ئەوکات ئەبێ گەر خوا بیکاتە قسمەت
إخلاص · Tue Nov 17 2026 19:27:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
انشالە خوا بەدلی توو دەدا
m🤎 · Tue Nov 17 2026 21:06:13 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وةلا خوشكم ئةوة بة دكتورةكةت بلي خوي بة عام ئةوانةي ئةيانةويت دواي عةمةليات بة تةبيعي مناليان ببيت ئةبيت 2سالي بةين بيت