پری داگرتنی ئەپ
zin1122 · Wed Nov 18 2026 01:57:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خانمان زگەکەم حەفتەی ١٠ لۆ ١١ پەڵەکی خوێنم دی ئایە هیچ مشکیلەی هەیە نە ژانم هەیە نە خین بەر بونیشم هەیە بەس پەڵەکی خەستم دی
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

zaynokhalid · Wed Nov 18 2026 07:54:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دڵەكەم سۆنەرێ بكە رەنگە وێڵاشت لەخوارێ بێت منیش كەوتە ناو ٣مانگی وابووم. خوێنێ سووری گەشم دی دكتۆر سەرجێیشی پێ راگرتم وتی مەیكە تا باشەبیت ٢هەفتە لێی راگرتم
zin1122: @zaynokhalid وللە ئەورۆکە دەچم ئەوجا بەتەمای خوای دوعام لۆ بکە هیچ نەبی بەس ئەگەر وێڵاش لە خوارێ بی حەب و شتت دەداتێ یان چ حیلاجەکت لۆ دادەنێ؟
astera · Wed Nov 18 2026 02:22:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەر جێیت کردیە یان شتی قوڕست هەر گرتیە؟
zin1122: @astera وللە شتی قورسم هەر نەگرتیە بەس ئەوی دی ئا
astera : @zin1122 دکتۆر پێتی نەگۆ نابی بکەی لە سەرەتای دوگیانی؟ ئەمن ٢ مانگ و نیوی سەرەتا لێی قەدەغە کردم دوای گۆتی حەفتەی جارەک دەتوانی لە مانگی ٤ەم چومەوە گۆتی وێڵاشت هاتیتە خوارێ دوبارە گۆتی نابی بکەی بەس ئەمن وێڵاشم لەگەر ئیش کردن و ناو سەیارە هاتبوە خوارێ دوای چاک بو ئێستا ٦ مانگە هیچ سەرجێیم نەکردیە لە ماوەی ئەوەندەی
zin1122: @astera وللە ئەمن مانگی یەکەم نەم زانیبوو زگم هەیە حەمەلیات کرابووم ئەوجا هەر هەتا مانگەکی هیچ نزیک بونەوەک روی نەدا ئەها ئەمن نەم دەتانی نەخۆش بووم بەس دوای کە زانیم زگم هەیە لە حەفتەی ٦ سۆنەرم کرد ئەو وەختی زانیم زۆر باشبو درو شتی لێ دەدا بەس نەیگۆ با جوت بوون روو نەدا بەس ئەمنیش ئەو ماوەی زۆر هاتو چۆم لردیە بە سەیارەی دەبی ئی هەندێ نەبی ؟
astera : @zin1122 بەخوای ئەوجا ئەمن وێڵاشم هاتە خوارێ بەس الحمدلە خینم نەدیت زو چومە دکتۆر بەس بن زگم زۆر قورس بو زۆریش دەهێشا وام هەست دەکرد هەموو کات میزم دێت بێ تاقەت بوم، هیچ ئەو نیشانانەت هەیە؟
zin1122: @astera وللە ئەمن دونێ شەوێ خینم دی ئێوارێ دەچمە دکتۆری بەس بنی زگم قورس نیە بەس پشتم دێشی زۆریش دەترسێم چونکە یەکم لەبار چووە ئینشاءاللە ئەوە بەشم دەبی
astera : @zin1122 نانا انشاءللە هیچ نییە وێڵاشیش بی ئەمن کەمەک خۆم پاراست الحمدللە زو چاک بوم بەس بێ خەم مەبە بڕۆ دکتۆر پێشی برێ سەر جێیم کردیە چونکە هەموو شتەک بزانن باشترە
zin1122: @astera وللە چووم گۆتی لەخوای بەزیاد بی حەیبت نیە وێڵاشیش نیە بەس گۆتی لەوانەیە ئیلتهاب بی یان ناو قەلبت بریندار بوبی بەس تەحاملی سابتی منداری دامێ گۆتی نابی هەتا دوو حەفتەی جووت بوون ببی