سڵاو خانمە گوڵەکان یەکەمجارە بابەتێکی لەو شێوەیە لێرە باس بکەم حەز ئەکەم هەر کەسە و لای خۆیەوە قسەی خێرم بۆ بکا نامەوێ بەهەڵەشیی بڕیار بدەم من 5ساڵە هاوسەرگیریم کردووە بە خۆشەویستی زۆر لە مێردەکەم ڕازیم الحمد للە هەتا ئێستا بەقەی نوکە دەرزیەک خەڵەتم لێی نەدیوە خاوەنی مناڵێکی جوانین خوای گەورە تێکی نەدا من براژنێکم هەیە گەورەشە 34ساڵە بەڵام جوان ماوەتەوە و دایم خەریکی خۆیەتی مکیاج و جلی جوان و ئەم بابەتانە بەبۆنەی مناڵەکەمەوە چونکە براکەم زۆری خۆش ئەوێ هاتوچۆمان هەیە ئیتر ئەچێ تەلەفۆن بۆ پیاوم ئەکا ئەڵێ ئەتوانی فڵان شتم بۆ بێنی لە بازاڕ یان ئەتوانی تا فڵان شوێنم بەری هاوسەرم هەموویم پێ ئەڵێ الحمد للە ئەم بەیانیە لە سناپ نامەیەکی بۆ هاوسەرم نارد سەیرەکەم دوو ڕەسمی خۆی دوو ڕەسمی جوانی بۆ هەڵبژاردوە و بۆی ناردووە منیش بە هاوسەرم وت ئەمە چیە سوێندی خوارد وتی هیچم لەگەڵ نەوتوە بەخوا بەس ەوەنەیە کە دێتە ماڵمان هاوسەرم زۆر ڕێزی ئەگرێ ئەڵێ عەیبە براژنی گەورەیە ئیتر هەستەکەم خۆی پێ موهیم بوە دەنگە دەنگێکی بچوکمان بوو لەگەڵ مێردم لەسەر ئەوە وتی دڵت پاک بێ لەلایەن منەوە سوێندی بۆ خواردم منیش وتم ئەمجارە نامەت بۆ بنێرێ یان شتێک دەجار عەیب بێ ەبێ بلۆکی بکەی هاوسەرم وتی زۆرم لەدڵ گرانە تۆ گومان لەمن ئەکەی خۆت ئەزانی من چەن تۆم خۆش ئەوێ ئەو براژنەم زۆر خۆی بە گەنج و مناڵ ئەزانێ دایم جلی جوان و عەتر و ئەم شتانە ئەکەم تەسەروفاتی زۆر مناڵانەیە ئێستا من چۆن بڕیار بدەم چۆن هەڵسوکەوت بکەم پیاوی خۆم خۆش ئەوێ سیقەم پێیەتی بەڵام شەیتان نەمردووە هەڵی خەڵەتێنێ دوایی چیبکەم ئەبێتە کێشەی عایلەییی سوپاس بۆ کۆمێنتە جوانەکانتان🌷
لە ئەپی پریدا بکەرەوە