پری داگرتنی ئەپ
خەیال🌼 · Fri Nov 20 2026 03:25:58 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خاتونەکان کونە باشن دەزانم لەمێژە پۆستم نیە بەس لەبەر مندالەکەم پێراناگەم پۆستی بکەم مالیشم بە تەنێیە یەکجار هیلاکم بە هیچ راناگەم ئەوجە پرسیارەکم هەبوو مانگەک و ٥ رۆژە مندالم بوە شیری قۆدی دەدەمێ و شیری خۆشمی پێ دەدەم دوو رۆژە پێم نەکرایە دانیشم شیری خۆمی پێ بدەم هەست دەکەم شیرەکەم وشک بوە بە هەموو قوەتم دەمگوشی شیری لێ نەدەهات مندالەکەشم دەیمژی و دەیقیژاند چ بکەم باشە هەتا وەک جارانی لێ بێتەوە حەز ناکەم بەس بە شیری قۆدی گەورەبیتن تکایە جوابم دەنەوە ئەگەر ئەزیەت نەبی
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

honney · Fri Nov 20 2026 03:35:03 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاو زۆر بخۆ میوە و شیر یان نسکافە شۆفان خورما مۆز ئەوانە عەجایەبن
خەیال🌼: دەبی شیری بێتەوە سینگم زانیاریت هەیە خوشکم عیلاجی شیریشم هەیە کە بەقوەتی دەکاتن حەبە دکتۆری خۆم لۆمی نوسیبو @honney
honney: @خەیال🌼 بەخوا هیچ وەک ئاو باش نیە من خۆم حەملم وا بۆ ٩ مانگ اچێ بەس کە ئاو یان چا و شت اخۆم ژان اکا ماشەڵا ئاوا پڕ شیر ابێ یان کە شیرینی و خورما اخۆم بۆیە ئەڵێم ئەوانە باشن
خەیال🌼: دەستەکانت خۆش بیت سوپاس لۆ زانیاریەکەت وەدەکەم ان شاءاللە تاقی دەکەمەوە بەتەمای خوا🤲🏻🩷@honney
Freshta · Fri Nov 20 2026 04:27:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاو و میوە خورما ساوەر ضیر بەس کە خواردت دەبی ئیسراحەت بکەی نەک هەستی بچی ماڵی پاک بکەیەوە زیاتر هەوڵ بدە پێش نوستن یان کاتی ئیسراحەتت ئەو کات زۆر شت بخۆ دایمە با شت لە ناو دەمت بێ شتی بەسود
خەیال🌼: واللەی بەس سودم لە خورمای دیتیە بەس لەوەتەی مندالم بوە ددانم وێرانە کامل دێشیتن دەلێن ئی سەر چلەیە هەتا چلەت نەروا هەر وادەبی عەجمانم نیە لەدەستی لەبەر ئەوەشە نایخۆم ئەتوش وەبوی خوشکم کاملددانم دێشی نەک قلەک و دوو @Freshta
Freshta: @خەیال🌼 امن ددانم زۆر زۆر نەدەهێشا بەس راست دەکەی وایە زۆربەی ئافرەت وایە هەوڵبدە منداڵەکەت بە رووتی بەر سینگی خۆتی وەنێ هەردووکتان رووت بن پێستان بەر پێستی یەک بکەوێت کە شیر دەدەیتە منداڵەکەت هەموو فکرت با لەسەر منداڵەکە بێ قسە مەکە و دەنگ دەر مەکە شیرت زۆر دەبێت ان شاءاللە بیری لێ مەکەوە زۆر چونکە هەمووی کاریگەری لەسەر مێشک و دەمارە
Freshta · Fri Nov 20 2026 04:28:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وە عەبیش هەیە مەترسە بەس سەرەتا شت زۆر بخۆ هەوڵ بدە منداڵەکەت زیاتر سنگت بمژێت با بشگریات قەیناکە بە ئیزنی خوا لەگەر قوم لێدانی شیر دێتەوە ناو سینگت
خەیال🌼: واللە ئەوشۆ وەم کرد زۆر بە سینگم وەنا گۆتم با بیمژیتن بەس هیچی تێدا نەبو یان کەم بو زۆر دەیقیژاند دلم ژانی کرد ئاخیری تەعمولم نەما مەمەم دایی وەدەکەم دەست و چاوت خۆش بیتن زۆر سوپاس لۆ زانیاریەکەت خوشکی من خوا پاداشتت دا ان شاءاللە 🤲🏻😘 @Freshta
ڕۆژانەی دایکێک🥑 · Fri Nov 20 2026 09:15:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
a