پری داگرتنی ئەپ
Rozha · Fri Nov 20 2026 04:56:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتوونەکان کێ لەو حەبەی خواردووە بۆ شیر زیاد بوونە پیاوەکەم پەلەی بووە بیری چووە بڵێ چۆن بیخوا ئەوەی سەیدەلیەش پێی نەگوتیە سبەی دەچێتەوە لای بەس ئێوە چۆن خواردیتتان یان کەس هەیە لێرە لە سەیدەلیە ئیش بکات ئەو حەبە چەند ژەمەیە؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

سارا · Fri Nov 20 2026 09:21:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دڵەکەم وێنەی هەر دو دیوی کارتۆنەکە بگرە و بینێرە بۆ جیمینی بەکوردی بڵێ ئەم دەرمانەم وەرگرتوە شێوازی بەکار هێنانیم بۆ ڕون بکەرەوە مناڵەکەم تەمەنی ئەوەنەیە و شیرم کەمە خۆی جوان بۆت ڕون ئەکاتەوە
Rozha: @سارا دەست خۆش گیانەکەم هەروا دەکەم بەس مۆبایلەکەم گێگای پڕبووە هەر ڕەسمی پێشی کارتۆنەکەم گرت و نەمتوانی ڕەسمی پشتی کارتۆنەکە بگرم دەڵێ گێگات پڕبووە کەمێکی تر لە مۆبایلی پیاوەکەم سێرچی بۆ دەکەم
دایکی میر · Fri Nov 20 2026 14:24:41 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش هەمە سێجەمەیە دوای نان
Rozha: @دایکی میر دەست خۆشئەرێ وەڵا گیانەکەم بە ئینگلیزی لە پشتی نوسراوە
ڕوەیدە❣️ · Sat Nov 21 2026 01:14:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
حەبەکی زۆر زۆر باشە انشااللە ئیسفادەی لێ دەکەی
Rozha: @ڕوەیدە❣️ إن شاءالله گیانەکەم🥺