پری داگرتنی ئەپ
gull · Fri Nov 20 2026 13:56:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتونەکان لەچەند حەفتەی بچیت جل بکڕیت باشە یەکەم جارمە نازانم چی شوێنێک لەسلێمانی شتی هەرزانی هەیە گران نیە گەر بەسەر یەکەوە شت بکڕی چی شتێک زۆر زەڕوورە بکڕێت بێزەحمەت
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

نێرگز 💎 · Fri Nov 20 2026 14:19:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون گیان لە هەشتمانگی باشە شت حازرکەیت واتە سکەکەت هەشت مانگ بێ ئنجا بۆ شتەکان شتی زەڕور بکڕە بۆت ئەنوسم بۆ قات و جلیش قیاسی سێمانگ بکڕە نەک سفر چونکە سێمانگەکە بەشی چاکی ئەکات بەس سفر بەشی زۆر کەمی ئەکا دوای ئەبێ بیکڕیتەوە ئنجا کالیکۆت ئەگەر ئی کەسێک خزمێکت هەیە بیهێنە هەر مانگێک بەکاریئەهێنی ئەگەریش نەبو بۆیبکڕە وابزانم بە ٣٠ هەزار هەیە شتی باش ئەگەر یەکەم مناڵتە کالیکۆتێکی باش بکڕە بۆ مناڵی کەشت سودی ئەبێ ئنجا عەرەبانەی مناڵ زەڕورە بەس شتی گران هەیە تۆ ئەتوانیت شتێکی بەسیت بژڕیت ٥٠ هەزاری و ئەوانە من نەمزانی سەرەتا نەمکڕی ئێستە مناڵەکەم ساڵزیاترە هەر نەمکڕی بەس زۆر شتێکی زەڕەرە هەر لە سەرەتاوە بیژڕی باشترە ئنجا ئێستە وردەواڵەکانت بۆ ئەنوسم
نێرگز 💎 · Fri Nov 20 2026 14:25:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
١ -ئۆفەر قۆڵدرێژ ٣ دانە ٢-جلی ماڵەوە ٣ دانە قیاس ٣ مانگ ٣- بەدلە یەک دانە ژێردایبی قومات دەستکێش کڵاو گۆرەوی ناوچاوپێچ نینۆکبڕ لوتپاکەرەوە کلێنسی تەڕ کرێمی دوای دایبی گۆڕین شامپۆ یەکدانە بۆ جسم و قژ شامپۆکە هەردوئیشەکە ئەکات چیکۆ زۆر باشە ٨ هەزارە مەمەوشک بتڵی شیر گیرەی مەمە تەرمۆزی ئاو ئەمانە ئەگەر شیری قتوشی پێبەیت بیکڕە ئەگەرنا ناتەوێ دایبی عەتر هەیە ئەڵێ خراپە بەڵام بۆ ئەوەی مناڵ بەبۆن نەکوێ ئەبێ لوتی فێری بۆنێک بکەی بۆنی عیسا بکڕە بۆی کە گۆڕیت بیە لە بەریەخی جلەکەی ئیتر ئەگەر بۆنی قورسیش بەلایابڕوات بەبۆن ناکەوێ مناڵ هەیە بەبۆن ئەکەوێ فێریبکە باشترە شامپۆی جل سەرەتا ئەیەوێ دوای چەنمانگێک کێشە نیە سابونی چیکۆ سەرەتا ئەوەی بۆ بەکاربێنە چونکە پێستی ناسکە ئەگەر شتی هەرزانیشت ویست ئێڤیبەیبی جانتای جلی مناڵ جانتایەکی باشبکڕە و شتی زۆر بگرێ ئەگەر شتی گرانت نەویست لە ناوبازاڕ ١٠ هەزاری هەیە بەس بەشی زۆر ناکا ئی دوکانەکان ١٨ هەزار بۆ سەرەوەن
نێرگز 💎 · Fri Nov 20 2026 14:26:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئنجا ئەمانە بەپێی باری مادی خۆت بیکڕە شتی هەرزان و گران هەیە ئنجا هەمو شوێنێک بەعام شتی هەمان نرخە ئێستە شت هەر گران بوە شتی مناڵیش ڕاستی گرانە بەبێ کالیکۆت و عەرەبانە ٢٥٠ هەزار ی ئەوێ بەلایەنی کەم خۆی شتەکان زۆر نین بەس برخەکەیان بەرزە شتی مناڵ گرانە
gull: @نێرگز 💎 یاخوا دەست وچاوت خۆشبێت ئازیز گیان بۆ ئەو هەموو عەزێتەی کێشات زۆر سوپاس 🥹🥰
نێرگز 💎: @gull لە خزمەتام هەر پرسیارێکی کە هەبو بیکە لێرە