پری داگرتنی ئەپ
دایکی میر · Sun Nov 22 2026 00:36:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمان من هێندەم نەماوە چلەم بچێت بەتەمای لەولەبی دامێنم جا کەی بچم بۆلای دکتۆر لەچکاتێک بۆم دائەنێت دەمەوێ بەیەک جار چون نەجاتم ببێ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

zaynokhalid · Sun Nov 22 2026 00:41:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەر خۆیی كەچووی بۆت دا ئەنێ بەڵام با تۆزێترت پێبچی ئەگەر تەیعی بووتە مەرۆ جارێ باببێتە ٢مانگ ئینجا
دایکی میر: @zaynokhalid ناوەڵا حملیاتم
هەژان💙 · Sun Nov 22 2026 00:43:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لە پێنجەم روژی سور برۆی باشە
دایکی میر: @هەژان💙 کچێ جا تا سوڕم بۆدێ دەترسم عمل بکەمەوە 🙂
هەژان💙: @دایکی میر مەنع بکە دڵە
ایمان · Sun Nov 22 2026 00:42:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سوڕیکت بۆ هات بڕۆ ئاساییە بووت ئەکەن
دایکی میر: @ایمان خۆت دەزانی دوای منداڵ بوم درەنگ دەکەویە سوڕەوە یانی پێش سوڕ نابێت
ایمان: @دایکی میر من دکتۆر وای پیم وت سوڕیکم تەواو بوو دوای ئەوە بۆمی کرد
👑مینا👑 · Sun Nov 22 2026 01:45:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هەر ئەمرۆ پاک بوویەوە لە عادە برۆ نابێ بەسەریدا بروات
دایکی میر: @👑مینا👑 مەبەستت ئەوەیە کە لەچلە پاک بومەوە یان دەبێ عادەبم پاک ببمەوە جا بچم ؟
👑مینا👑: @دایکی میر لە عادە پاک بویەوە یەکسەر برۆ یەکەم عادەی دوای چلە زۆر ناخایەنێت ئەگەر عادەت رێک بێت دوای چلە رێک دەبی
دایکی میر: @👑مینا👑 ببورە بێزاریشت دەکەم . بەس لەمنداڵ بونی یەکەمیشم دوای چوار مانگ سوڕم بۆهات ئەگەر نەکەومە عادە خۆ دوگیان نابم ؟
👑مینا👑: @دایکی میر نا نا لەوەیە نەتزانیبێت ، سەر چلە هەموو ژنێک دەیشوات ، بەتایبەت ئەو ژنانەی کە شیر بە تێکەلی دەدەنە مندال ، لە چل نزیک بوویەوە لە ناکاو خوێن زیادی نەکردەوە؟ یان وەک عادە بێت چونکە من دوو مندالم بوە لە کاتێک خۆم عادەشم رێک نیە لە یەکەم مندالم لە ٤٠ م رۆژ رێک عادە بووم لە مندالی دووەمم لە ٣٦ رۆژ عادە بووم زۆرم پێ سەیر بوو دکتۆر گوتی ئاساییە