شتێکم زۆر لە دڵ ماوەتەوە کە ئەوڕۆژە لە هەولێر تووشم بوو وەلەو گوتنی هیچ نییە بەس هەر با لە دڵمی دەرکەم😅💔
هەفتەکەی دی چووینە هەولێر واتە من لە هەولێر ناژیم بۆ دکتۆر چووین دوو دکتۆر و ئیکۆیەکمان کرد شەو ماینەوە و بۆ بەیانیەکەشی دکتۆر و ئیکۆمان کرد بەڕاستی هیچ مەبەستی ئەوەم نییە باسی هەولێری بکەم چونکە خزمی زۆرمان لەوێ هەیە و هەموو یەک لە یەک باشترن بەس ئێمە پێش گەڕانەوە سەعاتێک ڕێمان لە پێش بوو زۆرە بۆ دوو منداڵی دوو مانگ و نیوی برسیان بوو دەبا شووشەی شیرەکە بشۆم ترمزەی ئاوەکە سەیرم کرد ئاوی تیا نییە ئێمەش چووینە قەزوان ئەها جێگای دانیشتی لێبوو ئەوە چەند جارە هەر دەچینە ئەوێ ساحێب منداڵی ورد بی ناتوانی بچیە فاست فود و لەسەر کورسی و مێز دانیشی بە ڕاستی کارمەندەکانیشیان زۆر بەڕێز بوون چووم مەمە شووشەکانیانم شووشت و چووم گوتم ئاوی گەرمم پێنەماوە ترمەزەی ئاوەکەیان بۆ پڕکردم و شیرم دایە منداڵ و پیاوەکەشم خواردنی داوا کردبوو کە تەواو بووین ڕۆیشتین ژنێک گوتی وەڵا عەفیە بە دوو مندارەوە بێی لە مەتعەم نانی بخۆی بەڕاستی خەریک بوو بۆی بگەڕێمەوە وەڵا قسەکەی زۆر ناخۆش بوو خۆ من لە هەولێر ناژیم من دەچمەوە ماڵی خۆم سەعاتە ڕێیەک زۆرە بۆ دوو منداڵ ئەی نابێ تەرتیبیان بکەم خۆ دوایی لە ناو سەیارە بەس دەگریان کە ئاوامان کرد زۆر باش بوو بەس خەڵک نازانێ ژیانت چۆنە لە خۆیانەوە قسە فڕێ دەدەن💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە