پری داگرتنی ئەپ
eloka · Sun Nov 22 2026 23:53:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام. سکم دوو مانگ و حەفتەکە نیشانەکان چین ئەگەر کور بیت؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

avulyyy💕 · Mon Nov 23 2026 00:00:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من حەزم لە سوێری بو ئیتر وەلا نیشانەش نازانم ارشامەوە مەعەدەل دلم تێک اچو بەس من لەسەر کچەکەشم اوها ارشامەوە بەس لە کچەکەم حەزم لە ترشی بو
eloka: @avulyyy💕 من کجیکم هەیە ئەگەر خودا بدا حەزم لە کورە بەس نیشانەکانم وەکو کجەکەمە هیج خواردنیکم پی ناخوری
avulyyy💕: @eloka بەخوای نازانم امنئش هەر وەک کچەکەم دەرشامەوە او شتانەشم دەخوارد بەس چی گۆرابو حەزم چوبوە سەر سوێری دایمە دلە کوتەم بۆ زۆر بێتاقەت ئەبم هەناسەم سوار ئەبئ ئیتر نازانم اوانە هەقی بە رەگەزەوە هەیە یانا
mira · Mon Nov 23 2026 00:12:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
واللە جیانە امن یەکەم سکم کوڕ بوو زۆر هیلاک بووم پێی هەتا چار مانگی ڕشانەوەم هەبوو یەک جەمم بەزۆری دەخوارد ئێستاش سکم هەیە بس نازانم چیە جارێ لەوە باشترم نیشانەم وەک ئی یەکەم نیە
eloka: @mira نازانم زیاتر دەلین لە کور هیلنج و رشانەوەت نیە
mira: @eloka بەخوا بڵێم چ دەنا امن هێڵنج و ڕشانەوەم زۆربوو حەزیشم لە سماقی بوو زۆر
zina abdulla: @eloka من ٢ كورم. بوو ئاویشم بە دری خۆم نە دەخوارد بەس دەرشامەوە هەتا ئەو رۆژەش كە مندارم بوو رشامەوە كردیانە نیو بەنج
avulyyy💕: @eloka ئهوی بەخوا وا نیە من لە کچەکەم حەبم اخوارد کەمئ باش ئەبوم لەمە ماشاللە اوەندە زۆر بو حەب سودی نەبو دەرزی رشانەوەم لە خۆم ادا
eloka: @avulyyy💕 زۆر زەحمتە من رشانەوەم هندە نیە بەس هیلنجم زۆرە نانم پی ناخوری هیج
kani hassan · Mon Nov 23 2026 10:26:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سکەکەت جارێ بچوکە بۆ نیشانەکان وەڵا ماڵەکەم من بۆ کچەکەم وا بووم حەزم لە سوێری و ترشی بوو شیرینیشم زۆر ئەخوارد وە ڕشانەوەم نەبوو لە سەرەتاکانەوە تا ٥ مانگ لە دوای ٥ مانگ ڕشانەوەم دەستی پێ کرد هەتا مناڵم بوو ئێستا بۆ ئەم سکەم زۆر جیاوازم لە سەرەتاوە تاکو ١٠ هەفتە ڕشانەوەم هەبوو بەس من بەکتریای مەعیدەشم زۆر بەرز بوو هەر کە دکتۆر عیلاجی بۆ مەعیدەم نووسی ڕشانەوەم نەما بەس ئەڵێن بۆ کوڕ لاشەت سوکە و گورج و گۆڵی و پێستت جوان ئەبێت بۆ کچ زیپکە و چەور ئەبێ بۆ کوڕ وشک و ساف ئەبێت وە قژیشت بۆ کوڕ بریقەدار ئەبێ بۆ کچ بژ ئەبێت وە بۆ کوڕ سکەکەت زووتر ئەجوڵێ بۆ کچ کەمێ درەنگ تر بەس کەس بۆ کەس ئەگۆڕێ ئەم نیشانانە هەیە ئەمانەی کوڕەکەی هەیە و سکەکەی کچە بەس سۆنار و فەحسی خوێن ئەزانی ڕەگەزی چییە
eloka: @kani hassan من هیجم بۆ ناخوری بەس بە لیمۆ کەمیک خواردن دەخۆم دایم سەرم دەسوری هئلنجم دی
kani hassan: @eloka منیش وابووم دڵەکەم تۆ باشە بە لیمۆ شتێکت ئەخوارد من هەر نەم ئەتوانی هیچ بخۆم زۆر ئەڕشامەوە بە دەمی خەویشەوە دڵم تێک ئەچوو ئەڕشامەوە دوای ١٠ هەفتە خۆم باش بووم ئیتر خواردنم ئەخوارد من لە سەرەتاوە تاکوو ١٣ هەفتەش نزیکەی ٧ کیلۆ کێشم دابەزانش
kani hassan: @kani hassan د
eloka: @kani hassan منیش بە ٢ مانگ ٧ کیلۆم داناوە سکی تو ج رەگەز بوو ئەی راستە ئەلین ئەگەر سکت کج بیت پیاوت لەبەر چاو دەکەوی
kani hassan: @eloka من ئەوەتە ئێستا هاتووم سۆنەر بکەم بزانم ڕەگەزەکەی دەر ئەکەوێت یان نا ٣ هەفتە پێش ئێستا هاتم وتی ناوکی ناهێڵێ شەربەت و نەستەلە بخۆ ئەم جارە با دەرکەوێت وام کردە ئیسا بزانم دیار ئەبێت، ئینجا نەوەڵا ماڵەکەم ئەوە کەی قسەیە ڕەگەز چ پەیوەندی بە پیاوی دامو هەیە نەوەڵا ئەوە لە سەرەتاوە هۆرمۆنەکانت چونکە بە خێرایی ئەگپڕێن حەز بە هەنێ شت ناکەی دواتر باش ئەبیت خۆت بەس ئەوە مەخە مێشکتەوە پیاوت لە بەرچاو بکەوێ زوو زوو خۆشەویستی بۆ یەک دەربڕن با لە پێش چاوت نەکەوێ
eloka: @kani hassan ئیشااللە بە دلئ تو دەبی رەگەزی واللە جەرگم بە دەستە خۆم نییە لە کجەکەشم وام لی هاتبوو پیاوم لەبەر جاو کەوتبوو هەتا لە دایک دەبی جاک دەبم
kani hassan: @eloka ئامین ئیشەڵا گیان لەگەڵ تۆشا وەڵا ماڵەکەم هەوڵبدە وس نەبیت ئەوە بۆ نەفسەیتی تۆش و مێردەکەشو خراپە
eloka: @kani hassan ئەری واللە بە تەمای خودا