تخوا چیبکەم زۆر تووشی عەساب بوومە لەوەتی حەبی هێلکەدان و ڤیتامین ئەخۆم تووشی عەساب بوومە و کچەکەم جوڵەیەک ئەکات توڕە ئەبم جا ماشاءاللە زۆر زۆر هارە نازانم هی هاریەکەیەتی تەحەمولم نەماوە یان ئەو حەبەیە ئاوام لێ ئەکات قەت وانەبوومە تخوا چۆن بتوانم خۆم بگرم و توڕە نەبم بەخوا کچەکەم بە هیچیش مەشغوڵ نابێت هەر شتی خراپی ئەوێت وەکو سوراو و مکیاج و یان ئەڵێت با قاپ بشۆم تەمەنی ٣ ساڵە ئیتر کە نەهێڵی ئەو شتە بکات کە ئەیەوێت هەر ئەگریت و خۆی ئەدات بە ئەرزا بە هیچ شتێکی تریش ڕازی نییە ئیلا ئەو شتەی کە خۆی ئەیەوێت نە بە توڕە بوون نە بە قسەی خۆش سوودی نییە جا لەسەر ماڵم زۆریان خۆش ئەوێت زۆر نازیان پێداوە ئێستا هەرچی بوێت ئەبێت قسەی خۆی بێت 🥲 ئێوە چارەیەکم پێ بلێم چۆن توڕە نەبم چیبکەم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە