پری داگرتنی ئەپ
خەیال🌼 · Wed Nov 25 2026 01:04:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خوشکان ٣٨ رۆژە مندالم بوە بە عەمەلیات لە نەخۆشخانە ئەو شیرەیان دا بە مندالەکم دوایە کیکۆزیان نوسی لۆی هاتمەوە مالێ لۆم کری لە مندالەکەم نەکەت غازاتی زۆر زۆر ببو پێی کردمەوە ئەو شیرە گۆلدە S26 بەس تێر نابیتن پێ لە بەینی دوو سەعات ٤ یان ٥ رەقەم دەخوا دوبارە هەلدەستەوە چ شیرەک باشە لۆی بکرم لێی بکەوی و غازاتی کەم پێ دروست بکا ئەگەر زانیاریتان هەبی سوپاستان دەکەم ؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

Roshna · Wed Nov 25 2026 01:19:51 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم ئەوەباشترین شیرە دلنیابە دوایش تخوا چۆن دلت هێ بڵی ئەونە ڕەقەم شیرخوا تێر ناخوات ئەبئ سپاسی خوابەکە ی کە ئەتوانی بیخوات ڕشانەوەی نییە هەیت مناڵی لەڕۆژیکا 4ڕەقەم بخوات زۆر شکورە
خەیال🌼: ئەمنیش وەمزانی خەتا لە شیرەکەیە تێر ناخوا بەخوای خوشکم غەلەت تێگەیشتی لۆیە باسی رەقەم و شتەکەم کرد گۆتم بزانم کەس هەیە وەک ئەوەی من بیت خوابکەم بیخوا نەک ٤ حەزم لێیە ١٠ رەقەم بخوا با ئەمن نان نەبی بخۆم بەس ئەو تێر و سەلامەت بیتن گۆتم نەوەک شیرەکەی باش نەبی لێی بگۆرم باشتری لۆ بکرم @Roshna
Roshna: @خەیال🌼 ناگوڵمم لەبەر تۆ مناڵەکەتم بوو حەسادەت زۆرە بۆیە ئاگادارم کردیتەوە هیچ شتیک وەک مناڵی کۆرپەیش نییە بەقسەی خوشکی خۆتەگەی پۆستەکەت بسڕەوە دلنیابە باشترین شیرە منیش هرلەوەم پئ ئەیا هەتا نزیک سێ مانگ بۆیم کردە کۆنفی لاک ئەویش زۆر باش بوو الحمدللە مناڵی منیش ماشاللە ئەی خوارد ڕەبی مناڵت سەلامت بئ گوڵم لدلی مەگرە لبەر تۆ وام وت
خەیال🌼: دەستەکانت خۆش بی خوشکم لۆ زانیاریەکە راست دەکەی واللە حەسادەت ئەوەندە زۆرە فکرم لەوەی نەکردبوەوە سوپاست دەکەم ئەزیزی من نانا لەدل ناگرم بەس پێم ناخۆش بو بە غەلەت لەمن گەیشتی حەزم نەکرد بە خراپ فکرم لێ بکەیەوە کەس خراپەی رۆلەی خۆی ناوێ بەخوای شەوان دادەنیشم نەم هێشتیە بە دەقە بگریەتن ئەوەندە دلم پێی وەیە نیعمەتە بەخوای خوا بداتە ئەوانەی نیانە یارەب دوبارە سوپاس خوشکم خوا پاداشتت بدا 🥰 @Roshna