پری داگرتنی ئەپ
wrdila · Wed Nov 25 2026 07:08:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خاتوونەکان ئەمن مندارەکەم دەخەمە لانک ئەها هەردوو سەری پێ دەکەم هەتا سەری ڕێک بی بەس هەر لایەکی سەری پانترە لە لایەکەی دی چی لێکەم توخوا بالیفی ئاسایی لۆ بەکار دەینم بەس لەبەر شانی دادەنێم نەک سەری ڕۆژانە دەیخەمە سەر سینگ دایم لەسەر پشتیش نیە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

O💗O · Wed Nov 25 2026 07:16:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تەمەنی چەندە؟
wrdila: @O💗O ٤٣ ڕۆژ
O💗O: @wrdila ئێ مادەم هێشتان گچکەیە ئەوەی منیش ئەوهای لێ هاتبو لەسەر ئەو لایەم نەدەخەواند کە پان ببو حەولدە مەهێلە لەسەر ئەولای بخەوی کە لەسەر پشتیش خەواندت بالیفی ناوێ مادەم لەناو لانکە شونی لای سەری مندالەکەت بلند بکە بن دۆشەکەکەی شتی زیاتری لەبن دانێ زۆر زۆریش بلند مەکە لچێ شۆر ببتەوە خوانەکا بخنکێ ئێ ئەگەر لەسەر پشتیش خەواندت هەتا سەری پان نەبی فایلەیەک شتەک لول بدە و بیخە بن ملی با سەری بلند بیتن تەمەنی گچکەیە هێشتان سەری نەرمە هەتا نەبویتە ٣ مانگ ئەگەرنا زۆری دەوێ هەتا چاک دەبی بەس مەهێلە لەسەر ئەولای بخەوی کە پان بوە سەبر سەبر چاک دەبی ئی من چاک بو ان شاللە هی توش چاک دەبی
wrdila: @O💗O دەست و چاوت خۆش بی ڕەبی گەلەک مەمنون ان شاءالله چاک دەبی لەبەر ڕشانەوە و شتی بالیفەکە دادەنێم وە دەرێن ملیشی درێژ دەبی بالیفی دانێی گەردەنی جوان دەبی🙂😂 دەشی سوڕێنم بەس سەری هەر لۆ ئەولایەی دەبا کە پان بوویتەوە دەبی ئەو بالیفانەی بازاڕ سوودیان هەبی ؟ ئەها ئەوانەی ناویان قۆرە
تاقانەکەم · Wed Nov 25 2026 07:29:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هی منیش وای لێهاتیە سەری زۆر ناشرین بوە
O💗O: @تاقانەکەم اهمالی مەکە خوشکم حەولی لەگەل بدە هەتا تەمەنی ١ سالی چاک دەبیتن قەت مەهێلە بچتە سەر پشت بینە پێشت چاوت خەلک گالتەی پێ بکەن یان دوو رۆژیتر گەورە بی دلی بە سەری توند بی سەری خوار بی چی لێ دەکەی بەخۆشت خەفەتی لەدیار دەخۆی حەولی لەگەل بدە چاک دەبیتن ئەوها نامینێتەوە
wrdila: @تاقانەکەم ئەو خوشکەی سەرێ ئەوەتا ڕیپلەیشی کردی ئەوتووش وەبکە ان شاءالله چاک دەبی تەمەنیان گچکەیە زۆر فەرق دەکەن ئەمنیش حەول دەدەم باشە وەیە دەرێن ناو لانکی سەری پان دەبی ؟