پری داگرتنی ئەپ
🌛چاوە گوڵ🌜 · Thu Nov 26 2026 23:41:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جەماعەت کێ لێرە دوومناڵ یان سێ مناڵی هەبووە هاوسەری سەفەری کردووە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ یان زیاتر ئایا قورس نەبووە بۆتان ؟ئەگەر لەماڵی خۆتان بن یەکێک بێت ؟قورس نەبووە بۆتان یان نا .
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (8)

gazo · Thu Nov 26 2026 23:44:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام چاوه ي گيان من دومندالم هه يه و پياوم بوماوه ي مانگيك سه فه ريكرد دوبو سيجاريش به وشيوه سه فه ري كردوه 💔 پياوت به ته ماي سه فه ره گول خوشك 🥹
🌛چاوە گوڵ🌜: @gazo چۆنی گەزۆ گیان ئەرەوەللە خوشکم بەتەمایی سەفەرە آن شا ء اللە ئەی مناڵەکان چۆن بوون بێتاقەت نەبوون ؟هەر لە ماڵەوە بوون ؟قورس نەبوو بۆت ؟
gazo : @🌛چاوە گوڵ🌜 له سه رخير خوشكم ته بعه ن پياوله مال نه بيت زور ناخوشه به تايبه ت مندال نه خوشكه ويت وه مه سولياتت زياتره بيت ده بيت زياترئاگاداريانبيت به لام خوشكم باوه ركه كات هينده خيراتيده په ريت ١٥ روژ هه رهيچ نيه زوربه ي خه لك ده وامي ١٠ روژه منداليش هه رچه ندروژي بيتاقه ته بن ئيترخويان راديت 🫠 به لام به بيي باخه لي خوي با له ٥٠٠ هه زار كه مترت بودانه نيت پيويستت ده بيت. منيش هه رله مالي خومبوم دوروژ روشتمه وه بومال باوكم. پياوم له به رته ربيتي منداله كان حه زيده كرد له مالخومانبم
🌛چاوە گوڵ🌜: @gazo وەللە گەزۆ گیان الحمداللە کێشەم پارە نییە خۆشی هەموو شتێک دابین ئەکات بەڵام نازانم خۆم هەر بیر لە مناڵ ئەکەمەوە 🥲
🌛چاوە گوڵ🌜: @gazo بەخوا من بەتەمایی ماڵ دایکیشیم نیم ئیتر نازانم
gazo : @🌛چاوە گوڵ🌜 وه الله مندالت بو مالي خوت له هه موجيه ك باشتره .ره نگه يه كه مجاريبيت سه فه ركات بويه زور دلته نگي 🥹ماده م سه فه ره كه شي عومره يه ان شاءالله خوايگه وره ئه وه نده ئاسانيكا خوشت نه زاني چونتيپه ري🤲
🌛چاوە گوڵ🌜: @gazo کچێ نەوەللە سێ یەم جارێتی بەڵام جارەکانی تر لە ماڵەوە نەبووم
سـارا 💙 · Fri Nov 27 2026 00:00:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
واللە چاوە گیان هی من دوو ڕۆژ سەفەری کرد بەس من لەماڵی دایکم بووم بەجدی بێ هاوسەریم پێوە دیار بوو نازانم بۆ لە هیچیشم کەم نەبوو بەس دەقە و سەعاتم دەژمارد تا بێتەوە 🥲
🌛چاوە گوڵ🌜: @سـارا 💙 وەللە سارا گیان ئەوەی من تەقریبەن ١٥ ڕۆژی پێئەچێت هەر لە ئێستاوە بیری لێ ئەکەمەوە ئەو مناڵانە 🥺🥲 لەلایەک پێم خۆشە ئەڕوات لەلایەکیش خەفەتەخۆم
سـارا 💙: @🌛چاوە گوڵ🌜 گیانی سارا گەر لە ماڵی خۆتی و کەسێک دێت بۆ لات زۆر باشە , بەخۆت و بە سێ منداڵی وورد ماڵی خۆت بێ کێشەتر دەبێ بیری لێ مەکەوە بە سەلامەت دێتەوە و ڕۆژیش کورتە زوو دێتەوە ان شاء اللە 🦦
🌛چاوە گوڵ🌜: @سـارا 💙 وەللە بۆ هاتن ماڵی باوکم دێن ماڵی خەسووم دێن بەڵام بەخوا هیچی وەک و هاوسەر نییە 🥲 باوەڕکە کە شەریش ئەکەن خۆشە 😂🥲 کچێ بەخوا سارا گیان ڕۆژ ئەبێتە ساڵێک هەر ناڕوات ئەگەر چاوەڕێی شتێک بیت
سـارا 💙: @🌛چاوە گوڵ🌜 واللە هەموو کەس و کارت کۆبکەیتەوە نابێتە هاوسەری خۆت ، لێت تێدەگەم بەس بە قسەی خوشکت بکە لە ماڵی خۆتبە و جار جار لەگەڵ خوشکەزاکانم سەرو قژی یەک دەربێنن و کەسێکیشت لە لابێ تەواوە جا بێتەوە زیاتر لە جاران خۆشت دەوێ چونکە دوور بووە لێت 😂
🌛چاوە گوڵ🌜: @سـارا 💙 😂😂 ئەرێ بەخوا سارا گیان دووعام بۆ بکە نەخۆش نەکەون چونکا خۆشکم دا ئەنیشم تێر ئەگریم لە گەڵیان 🤦🏼😭 تەحەموولم نامێنێت 😂
سـارا 💙: @🌛چاوە گوڵ🌜 یاربی ئەم زستانە بڕوات و نەخۆش نەکەون 🥺🤲🏻 خوشکت لێرەیە وەرە پێکەوە بۆخۆمان دەگرین ئەی من چیەکەم لێرە 🤨
🌛چاوە گوڵ🌜: @سـارا 💙 کچێ ڕەبی بەقوربانتبم تۆ خوشکی گەورەی منی 🥰☺️ یەم بۆلات 👩‍❤️‍👩🫂
سـارا 💙: @🌛چاوە گوڵ🌜 کچێ خوانەکات قوربانت بم چاوەی من 🥺♥️ خوا تۆم بۆ بهێڵێ یاربی 🥹🤲🏻
bahra · Fri Nov 27 2026 00:01:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لە ماڵەوە بیت خۆشترە و کەسیک بیتە لات نەک برۆیە ماڵ ئەگەر ماڵی دایکت باشن ناوە ناوە برۆ وێش پارەی زیادیشت لابیت هیج کیشە نابیت انشااللە
🌛چاوە گوڵ🌜: @bahra وەللە الحمداللە هەم ماڵ دایکم زۆر باشن هەم ماڵ خەسووشم الحمداللە بەڵام سێ مناڵی وردم هەیە خۆشنییە ماڵان بەخوا الحمداللە کێشەم پارە شتیش نییە
ئانە · Fri Nov 27 2026 00:11:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلە هەتا پیاوم لە حەمرە هاتەوە دوو رۆژ لە مالی دشم بوم هەتاا باوکم هاتە دووم هەند زگم بەخۆم منالەکەم دەسوتا زۆر ناخۆش بوو بەس کە لە مالی دایکم بوم باش بوم خۆم کە بیر کرد بەس هەر جاوم لە ری بوو دەقەم دەژمارد
🌛چاوە گوڵ🌜: @ئانە ئەوەی منیش الحمداللە ئەچێتە عمرە بەڵام ١٥ ڕۆژیان پێدەچێت سێ مناڵی وردم هەیە خۆش نییە ماڵان وایە ؟
🌸A🌸 · Fri Nov 27 2026 00:12:53 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من یەک مناڵم هەبو ڕۆیشت ١٠ ڕۆژ زۆر ناخۆشبو تا مناڵیشت زیاتربێت ناخۆشترە
🌛چاوە گوڵ🌜: @🌸A🌸 من ١٥ ڕۆژی پێدەچێت الحمداللە سێ مناڵی وردم هەیە نازانم ئەبێت لە ماڵەوە ئیدارە بکەن ؟
🌸A🌸: @🌛چاوە گوڵ🌜 یەک بوایە زۆربێزارەبو بەس مادام سیانن بەشەڕو یاری هەر تەواوەبێ کاتەکە زۆر ماندوەبی بەس ئیتر تێئەپەڕێت
🌛چاوە گوڵ🌜: @🌸A🌸 آن شا ء اللە خوایی گەورە ئاسانی بکات
🤍اللهم صل وسلم على نبينا محمد🤍 · Fri Nov 27 2026 00:51:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش9شەو ڕۆی بۆ سەفەر وەختی دەوامبو بەزۆر 2شەوێ چومەوە ماڵی باوکم و هاتمەوە زۆرناخۆشبو کاتم لێ ناڕۆی خەریکبو دڵم بتەقێ بەدوومناڵەوە
🌛چاوە گوڵ🌜: @🤍اللهم صل وسلم على نبينا محمد🤍 منیش لەوە دەترسم کاتم لێناڕوات بە سێ مناڵەوە 🥲 زۆر ناخۆشە
elia · Fri Nov 27 2026 04:14:58 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من سەفەرم كرد بێ هاوسەرم بۆ دوو مانگ لە ماڵی دایكم بووم منداڵێكم هەبوو ئێستا دوو منداڵم هەیە سووپاس بۆ خوودا نیازمە بچمە ماڵی دایكم بۆ ٣ مانگ ئینشاڵا
🌛چاوە گوڵ🌜: @elia ئەی قورس نییە بۆت ؟ناخۆش نییە؟
elia : @🌛چاوە گوڵ🌜 نا لەوێ ئیسرا حەتێ ئەكەم دایكم و خووشكوو براكانم ئاگایان لە مناڵەكان ئەبێت منیش یارمەتی دایكم ئەدەم لە ئیشی ماڵا هەر ئەوێ خۆشترە بۆ من وەك لە ماڵی خەسووم
Rozha · Fri Nov 27 2026 06:45:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من پیاوەکەم ویستی لەگەڵ نەنکی و پووری بچێت بۆ عەمرە بەس بەسەرا ڕێمان کەوتە ڕێی دکتۆر ڕەفز بووەوە 🥺 هەموو شتێک خێری تیایە
🌛چاوە گوڵ🌜: @Rozha دەیی خێری تێدایە آن شا ءاللە خوایی گەورە ئاسانی بکات بۆ تان ئەی خوشکم بەبەکانت چۆنن ئێستا