پری داگرتنی ئەپ
gwll 🌸 · Fri Nov 27 2026 16:59:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام عليكم خوشكان چۆنن؟ 🌸 بیرۆکەیەکم هاتووەتە مێشک و حەز دەکەم ڕای ئێوەی لەسەر بزانم؛ چۆنە لەمەودوا ڕۆژانە شتێکی بچووک لەسەر دین پێکەوە بکەین یان باس بکەین؟ تەنها با چەند خولەکێکی کەم بێت، بەڵام بەردەوام و خۆش بێت. چەند بیرۆکەیەک هەن کە دەتوانین هەڵیانبژێرین: ✨ فەرموودە یان ئایەتێکی ڕۆژانە: هەر ڕۆژەو یەکێکمان ئایەت یان فەرموودەیەکی کورت دابنێت و بڵێت چۆن لە ژیانماندا بەکاری بهێنین. ✨ تەحەدای بچووک: وەک زیکرکردن بە ژمارەیەکی دیاریکراو، سەڵاواتدان، یان کارێکی چاکەی بچووک لەو ڕۆژەدا. ✨ پرسیار و پەند: پرسیارێکی ئاینی سادە یان چیرۆک و پەندێکی کورت باس بکەین. ✨ سوپاسگوزاری: ڕۆژانە هەر یەکێکمان بە دێڕێک بڵێت ئەمڕۆ لەسەر چی سوپاسی خوا دەکات یان لە چیدا هەستی بە یارمەتی خوا کردووە. بە لای ئێوەوە چۆنە؟ کام بیرۆکەتان پێ خۆشترە یان خۆتان بیرۆکەی تر و ڕای ترتان هەیە؟ بە خۆشحاڵییەوە گوێتان لێ دەگرم ❤️
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (7)

کـاڵـێ🖤 · Fri Nov 27 2026 17:12:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەللە خوشکم شتێکی زۆر باشە ئێستا ئێمە لەسناپ لەگەڵ دشەکانم و هەنێ خزمان گروپمان داناوە پێکەوە خەتمی قورئان ئەکەین با موبایل هەر بۆ شتی بێسود بەکار نەهێنین شتێکی ئاواش بکەین ڕۆژانە هەر بەموبایلەکەمان
gwll 🌸: @کـاڵـێ🖤 ئةرئ وةلله خوشكم بةس دةمةوي هةر يةكة و راي خؤي بلي چي بكةين لةسةر چبي ؟
نیان · Fri Nov 27 2026 17:37:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئافەرم بیرۆکەیەکی جوانە
gwll 🌸: @نیان دةوةرة خوشكم مادةم ئةتووش پيشنيار داني
نیان: @gwll 🌸 من ئەڵێم بەشتی ئاسان دەست پێکەین یەکەمیان کە ئەیکەین هەریەک و رۆژی سەت سەڵاوات بۆ پێغەمبەرمان سەلامی خوای لێبێت
gwll 🌸: @نیان ئةوةش زؤر باشه دةي يالله ان شاء الله
gwll 🌸 · Fri Nov 27 2026 18:07:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئةوةم نووسي دةمتاني رسمي بگرمةوه لة تيك تؤك بةس حةزمليبوو بنووسم جا نازانم كوه پيتان
freshta · Fri Nov 27 2026 18:54:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بیرۆکەکەت زۆر جوانە من ئەوەم بە دڵە کەبیری یەک بخەینەوە کە هەر ڕۆژەو کارێکی چاکە بکەین وە بۆ سپاس گوزاریەکەش زۆر بیرۆکەیەکی جوانە
gwll 🌸: @freshta زؤر باشه خوشكم ان شاء الله
shnyar · Fri Nov 27 2026 20:16:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بژی بیرۆکەکەت جوانە
پەمۆ · Fri Nov 27 2026 20:42:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەڵاواتی ئیبراهیم هەر نیەتم لەدڵ بی خوا لۆی هینامە دی نەک پاش ماوەک هەر ئەوڕۆژی خیندیتم وە بمەوێ ڕووی کەسەکم لۆ دەرکەوی نوێژیایستیغارە هەر دەکەم هەرلۆ سبەینێ شتی لێکەشف دەبی لۆمێردم دەکەم زیاتر فەورەن شتی لێ ئاشکرا دەبیکە لەمنی شاردیتەوە الحمداللە خوا زۆرزوو جوابم دەداتەوە
‏🍎Sevan · Fri Nov 27 2026 17:32:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەرەتا لەسەر ئەوە بێ هەموو رۆژ چەند پەرێک لە سورەتی بقرە بخوێنین بە پێی توانا دواتر پەرەکان زیاتر بکەین وابکەین بەرۆژێ هەموو سورەتەکە بخوێنین زۆر باشە
gwll 🌸: @‏🍎Sevan ئةوةش باشه راستي دةمةوي هةر كةسةو رايةك بلي و جيبةجي بكةين سورةتي بقره لاپةرة چةنده لؤ لةيةكةم دةست پينةكةين؟
نێرگز 💎: @‏🍎Sevan هەر زۆر ئیسفادەم لێکردوە من هرتا نەیخوێنیت نازانیت چ بەرەکەتێکە بەڕاستی کە فێربویت هەمو ڕۆژ زو هەڵئەستیت بۆ ئەوەی فریا بکەویت بیخوێنیتەوە هیوادارم هەمو خانمەکانی ئێرە ڕۆژقنە بیخوێنن سەرەتا قورسە بەڵام لەگەڵ خوێندنی ڕۆژبەڕۆژ ئاسانترە لەسەر زمان و هۆگریئەبی هەمو ڕۆژ بیخوێنیت
‏🍎Sevan: @نێرگز 💎 منیش گوێم لێبوو زۆرباشە بۆیە وتم من خۆم لەخوا بەزیابێ ختمم کردووە بەس حەزەکوم هەموو رۆژ بەیەکەوە بیخوێنین
‏🍎Sevan: @gwll 🌸 لەسەرەتاوە دوو پەر بخوێنین بۆئەوانەشی نازانن یارمەتیان بەین دواتر پەرەکان زیادبکەین
gwll 🌸: @‏🍎Sevan يالله هةريةكةو رؤژانه ليره بنووسي چي كرديه