خانم · Sun Aug 09 2026 04:32:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچینە توخوا لە ژیانی خۆم بێزارم بەدەست دش و خەسوو و هێوەرژنەوە من کات خۆی کە شووم کرد ئاڵتوون هەرزان بوو ئاڵتوونی چاکم هەبوو جا لە گرانی فرۆشتم ناوماڵم پێ کرد ناوماڵی چاکم کرد بەس شتەکانم زۆربەیان لە کۆنە کڕی بەس شت کە لە کۆنەش بکڕی هەر پارەی زۆریەوێ و ئەوەنەی تریش سەیارەمان کڕی پێی جا ئێسە دشەکانم و خەسووم حەیایان پێوە نەهێشتووم ئەڵێن ئەو هەموو پارەی بە ناوماڵ نەیاوە شتی ماڵەکەی هەمووی لە کۆنە کڕیوە درۆ ئەکا خوا ئەزانێ پارەی لە چی یاوە یانی بۆ نمونە پارەم یاوە بە چی؟ ئاخر هەنێ قسە زۆر ناشرینە بکرێ یانی لە چاکە و پیاوەتی خۆم ناوماڵم هەمووی بە پارەی خۆم داناوە یەک ٢٥٠ پیاومی تیا نەبوە سەیارە بە پارەی خۆم کڕیومانە یەک ٢٥٠ ئەوی تیا نەبوە ئێسە لە هەموو شوێنێ باسمەکەن ئەڵێن درۆ ئەکا شتی ماڵی هەمووی لە کۆنە کڕیوە ئەونە پارەی پێ نەیاوە ئێ ناوماڵ هەمووی دانێی نیوەی کۆنە و نیوەی نوێ بەس کەوانتەرم کڕیوە بە ٤٩٠ هەزار وایە لە کۆنە کڕیومە بەس شتی کۆنەش سعریان گرانە خۆ قابیلە بەلاش نەم هێناون بەڕاستی ژیانیان تێک یاوم جا ئەمەوێ لە مەجلیسێکا بیەمەوە لە چاویان بەبێ ئەوەی بڵێم واتان وتوە چوونکە نامەوێ ناوی کەسەکان بێنم کە قسەکانیان پێ وتوم بەس نازانم چۆن پێیان بڵێم و چیان پێ بڵێم😭💔