kozhin · Sun Jul 05 2026 01:49:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هیوادارم لەخەت بن و وەڵامم بدەنەوە ، من ٥ مانگە منداڵم بوە بەس ماشاء الله نە خەوی هەیە نە ژیر دەبێ ، بەردەوام دەگریێ و فەحسمان بۆی کردوە دکتۆر دەڵێ خوێنی کەمە و ئیلتیهابی میزەڵدانیشی زۆرە بەس رێک مردومە پێوەی وەزنم زۆر دابەزیوە زۆر هیلاکم شیری خۆشمی دەدەمێ دەرونیەن تێکچومە لەگەڵی بەس هەر لەوەتای بوە منداڵێکی فەقیرو بێدەنگ نەبوە جا بە ناشکوریش ناڵێم قەت ساغ نەبوە هەتا بردومە بۆلای دکتۆر شتێکی بوە ، جا ئەمشەو دور لەروی ئێوە کە پیسایی کردبو هەستم کرد خوێنی لەگەڵ بێ زۆرر ترسام بە مێردەکەمم وت یەکسەر وتی سبەی دەیبەینە لای دکتۆر بەس بەڕای ئێوە خوێن لەناو پیسایی مانای چیەو سەبەب چیە کە وایە ؟؟ تخوا دڵم زۆر توندە زۆر بەزەیم پێیدا دێتەوە یانی جاریوایە مەمکیشم ناگرێ جا دەڵێم ئیلا ئازارێکی هەیە دەنا منداڵ لەخۆوە ئەوەندە ناگریێ کوێر بممم💔🌚